ئەلمەندەلاوی: پەرلەمان جدییە لە پاڵپشتیکردنی کەرتی بانکی و دارایی

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین ئەلمەندەلاوی دووپاتیکردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران جدییە لە پاڵپشتیکردنی کەرتی بانکی و دارایی.

ئەلمەندەلاوی لە وتارەکەیدا  كە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی “بانکی ئەلڕافیدەین” لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو  وتی :”  هیوادارین بە ئەلڕافیدەین و بانکەکانی دیکەی خاوەن ئەزموون و مێژوویەکی دوورودرێژ، بگەڕێنەوە بۆ ئاستی سەرکردایەتی لە ڕێگەی پلانی زانستی و ستراتیژی وردەوە، بانكەكان خۆی پێشبخەن  بۆ ئەوەی یەکەم بانک بێت لە ڕووی… خزمەتگوزاری و سەرکەوتنەکان، هەروەک چۆن لە ڕووی مێژووەوە یەکەمە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەنجومەنی نوێنەران جددییە لە پاڵپشتیکردنی کەرتی بانکی و دارایی بە هەموو دەسەڵاتە یاسادانان و چاودێرییەکانییەوە، داواش لەم کەرتە دەکات بە دەستپێکردنێکی ڕاستەقینە و جددی دەستپێبکات، بۆ پاڵپشتی و بەهێزکردنی کەرتی بانکی بۆ ئەوەی ببێتە پایەی سەرەکی لە ئابووریدا و پشتگیری لە دروستکردنی کەشوهەوا و ژینگەیەکی تەندروست بۆ گەشەپێدان بكات

دڵخوازەكانتان