وشە وای گوت

کورد و زانین و یەک دوو قسە!..

– لەوەتەی مرۆڤ هەیە وەرگرە، وەرگر بە مانا قووڵە فەلسەفییەکەی، هەر لەسەرەتاوە دەگەڵ سروشت و ئەفسانە و خواوەندەکان، دواتر دەگـــەڵ ئایین و خودا و، دواتریش کە ئیـــدراک پێدەگات و زانین دەڕسکێت، کە فەلسەفەیش بەشـــێکی گەورەی نێو ئەو ئیدراک و زانینەیە، مرۆڤ هەر وەرگرێکی بێدەســـەڵاتە، بێدەسەڵات لەوەی، کە دەبێ بژیێ و پێویســـتیی هەیە، پێویســـتییەکانی مرۆڤ، هەر لە هەناســـەوە تا دەگاتە لەتێ نان، هەر لە لەتێ نانەوە تا دەگاتە بنمیچێـــک و، ئیتـــر تا دەگاتە ماف و ئازادییـــەکان، هەر هەمووی مرۆڤی ناچار کردووە، کە وەک وەرگرێکی بێدەسەڵات بمێنێتەوە!.. – مرۆڤ، ڕۆژانە لەگەڵ نان پێویســـتیی بە زانیارییە، لەگەڵ نان و زانیاری پێویستیی بە ژیانە، ژیان بە مانا شکۆمەندییەکەی، نەک بە مانای ئەوەی نان و زانیارییت بە دەســـت ئەوانیترەوە بێت و خۆت ڕۆڵـــت نەبێت، پێموایە لێرە گفتوگۆکـــە دەگۆڕێت، لەو کاتەی کە باســـی ڕۆڵی مرۆڤ دەکەین، ئەو کاتەی کە مرۆڤ خۆی لە ڕێگەی بازووی خۆیەوە نان پەیدا دەکات و لە ڕێگەی عەقڵی خۆیشـــیەوە
بەشدار دەبێت لە چێکردنی زانیارییدا!.. – مـــرۆڤ کائینێکـــی ژیانی و ژیارییـــە، ژیانی بـــەو مانایەی کە دەبێ بژیێ و پێوەندیی دروســـت بکات، ژیارییش بەو مانایەی کە دەبـــێ ژیان و پێوەندییەکان شـــکۆدار و بەرهەمدار بکات، کەواتە مرۆڤ کائینێکی شـــکۆمەندە، کائینێکە، کـــە دەبێ لە وەرگرێکی بیدەســـەڵاتەوە بگۆڕدرێت بۆ وەرگرێکی بەشـــدار، کە ئەمەیش بە زانیـــن (المعرفە – Knowledge ) دەکرێت، زانین بە قەناعەت و پەروەردە و خوێندن و ئایندە و نیشتیمانسازییەوە. – ســـەیر بکەن ئەو وڵاتانـــەی بایەخ بە زانیـــن دەدەن لە کوێن و ئـــەو وڵاتانەیش کە بایەخ بە زانین نادەن لە کوێن ؟!!. ســـەیری ڕۆژهەڵاتی ناڤین، لە نێویاندا عێراق، بە کوردســـتانی خۆیشمانەوە بکەن، ئینجا دەزانن، کە یەکێ لە کارەســـاتە گەورەکانی ژیان، کە کەم باســـی لێوەکراوە، بایەخ نەدان بە زانین و پشتگوێخستنیەتی، بە واتایەکی تر، لە کوێ زانین هەبێ، ژیان ڕووناک و شکۆمەندە و لە کوێیش زانین نەبێ، ژیان تاریک و زەلیلە!.. – زانین لە کوردســـتان لە ڕەوشـــێکی زۆر خراپدایـــە، گرنگ نییە چەند زانکۆ و نێوەند و دەزگامان هەیە، گرنگ نییە چەند مەنهەج و گۆڤـــار و ســـایت و مامۆســـتا و قوتابی و دەرچـــوو و توێژەر و ڤەکۆلەرمان هەیە، گرنگ ئەوەیە زانین نەبۆتە شکۆمەندیی، نەبۆتە بەرهەمداریی، نەبۆتە قەناعەت لای تاک، ماڵبات، گرووپ و تەنانەت لای بەشی زۆری سیاسییەکانی کوردستانیش، بۆیە دەبێ بە هەموو لایەک ئەو قەناعەتە، ئەو بەرهەمداریی و شـــکۆمەندییە دروســـت بکەین!.

دڵخوازەكانتان