به‌شیر حه‌داد جێگری پێشوی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق: پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم سكاڵا تۆكار بكات

به‌شیرحه‌داد جێگری پێشوی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بۆ سلێمانی پرێس دواو ڕایگه‌یاند ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای باڵای فیدراڵی لێدان بووه‌ له‌ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان وتیشی: پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم سكاڵایه‌ك له‌ دژی حكومه‌تی ناوه‌ند تۆمار بكات بۆ ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی بڕیارێكی دیكه‌ له‌ باره‌ی دۆسییه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بدات .حه‌داد ده‌ڵێت:” حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌یه‌وێت وه‌ك پارێزگایه‌ك له‌ناوه‌نده‌وه‌ به‌بڕیارێكی مه‌ركه‌زی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بكات، وه‌ك پێش 2003 ده‌نا ماده‌ ده‌ستورییه‌كان زۆر ئاشكراو ڕونن كه‌ ئه‌و بیره‌نه‌وتانه‌ی له‌دوای 2005 ـه‌وه‌ ده‌دۆزرێنه‌وه‌ ده‌بێت مامه‌ڵه‌یان هاوبه‌ش بێت.جێگری پێشوی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت: ڕێكنه‌كه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆككۆمار ئه‌و مه‌سه‌له‌ی ته‌قانده‌وه‌ و هه‌رچه‌ن ریزی كورد درزی تێكه‌وێت لایه‌نه‌كان له‌به‌غداد به‌فرسه‌ت ده‌زانن گورزێك له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌وه‌شێنن.

دڵخوازەكانتان