تویتەر مایکرۆسۆفت تۆمەتبار دەکات بە پێشێلکردنی ڕێکەوتنی بەکارهێنانی داتا

كۆمپانیای تویتەر باس لەوە دەكات کە مایکرۆسۆفت ڕێککەوتنێکی لەسەر بەکارهێنانی داتاکانی پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا پێشێل کردووە.

پارێزەری خاوەنی تویتەر ئیلۆن ماسک، مایکرۆسۆفتی تۆمەتبار کرد بەوەی کە داتاکانی تویتەر بە شێوەیەکی “بێ مۆڵەت” بەکاردەهێنێت، لەوانەش لە هەندێک حاڵەتدا داتاکان لەگەڵ دەزگاکانی حکومەت هاوبەش دەکات.

پارێزەری ماسک نامەیەك بۆ  بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دەنێرێت داوادەكات كۆمپانیای مایكرۆسۆفت وردبینییەک لە بەکارهێنانی ناوەڕۆکی تویتەر ئەنجام بدات.

لە نامەکەدا هاتووە، “سەرەڕای ئەم سنووردار کردنانە، بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت زیاتر لە ٧٨٠ ملیۆن جار دەستیان بە APIیەکانی تویتەر گەشتووە  و تەنها لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە ٢٦ ملیار تویتیان وەرگرتووە”.

دڵخوازەكانتان