ئێران .. هەرێم تینو دەكات و داوای بەردانەوەی ئاو لە ئەفخانستان دەكات
پرسی كلدانەوەی ئاوی ڕووباری “هەرمەند” لە ئەڤخانسان ئاگر لە پەیوەندیەكانی نێوان تاران و كابوڵ بەردەدات و ئێران داوادەكات بەشی خۆیان لە ئاوی ئەو ڕوبارە كە سەرچاوەكەی لە خاكی ئەڤخانستانەوە دێت دەبێت بدرێت بە خەڵکی سیستان و بەلووچستان لە ئێرن
حكومەتی ئێران دەیان ساڵە داوا دەكات پشکی خۆی لە ئاوی ڕوباری هەرمەند بۆ دابین بكرێت ئەوەش بەردەوام یەكێك بووە لە و پرسانەی كە قەیرانی نێوان تاران و کابولدا دروستكردووە
حكومەتی ئێران چەندین جار هۆشداریان داوە بە دەسەڵات دارانی ئەفغانستان ئەندامێكی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران، موجتەبا زولنووری دەڵێت كە پەیوەندی بە ژمارەیەك لە بەرپرسانی كابوڵەوە كردووە و هۆشداری پێداون كە لە بەرژەوەندی كابوڵدایە ئاوی پێویست بۆ ئێران بەربدرێتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی “مێهر”ی ئێرانی، زول نووری دەڵێت : ئێمە تەنیا زەرەمەندنین لەم بابەتەدا و ئەفخانستانیش لە زۆر حاڵەتدا زیانیان پێدەگات لە گلدانەوەی ئاوەكەیدا
سەرۆک کۆماری ئێرانیش ڕۆژی هەینی قسەی لەگەڵ فەرمانڕەواکانی ئەفغانستان كردووە و داوایكردووە ئاو بدەن بە خەڵکی سیستان و بەلووچستان.
وه زیری دەرەوەی ئێرانش دەڵێت :” ئەگەر پێویست بکات ئامرازی گوشار بۆ ناچارکردنی ئەفغانستان بەكاردەهێنین
ناکۆکی نێوان هەردوو وڵات لەسەر هاوبەشی ئاوەکانی ڕووباری هەرمەند درێژترە لە دەسەڵاتی یەکەم و دووەمی تاڵیبان، ئەم ڕووبارە لە چیای هیندۆس کوش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستانەوە سەرچاوە دەگرێت، و دەچێتە ناو دەریاچەی حەمۆن لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە ڕۆژهەڵاتی ئێران دوای ئەوەی مەودای نزیکەی ١٣٠٠ کیلۆمەتری بڕی لە نێو خاكی ئەفغانستانن.
حکومەتەکانی پێشووی ئەفغانستان بەنداوی “سەلمە” و “کەمال خان” و “بەشاباد”یان لەسەر ڕووباری هەرمەند دروستکرد .
لەلایەكی دیكەوە حكومەتی ئێران چەندین بەنداوی لەسەر ئەو ڕوبارانە دروستكردووە كە دەڕژێنە نێو خاكی هەریمی كوردستانەوە لە وەرزی هاویندا تەواوی سەرچاوە ئاویەكان دەگرێتەوە سنورێكی فراوان لە باشوری كوردستان تینو دەكەن
ڕوباری سیروان یەكێكە لەو ڕوبارانەی كە لەڕۆژهەڵاتی كوردستانەوە دەڕژێتە خاكی باشوری كوردستانەوە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لەڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە لە نزیک شاری سنەوەھەڵدەقوڵێت پاشان لە نێوان ھەورامانەوە دێتە باشووری کوردستان دواتر لە باشووری شاری بەغدادی پایتەختیعێراقەوە دەڕژێتە ڕووباری دیجلەوە.
سیروان درێژییەکەی لە ھەردوو دوو دیوی کوردستان و عێراقدا دەگاتە ٤٤٥ کم. چەندین شار دەکەونە سەری لەوانەدەربەندیخان، کەلار، بەعقوبە
دوو بەنداوی لەسەر دروستکراوە کە بەو ھۆیەشەوە دوو دەریاچەی دروستکردووە کە دەریاچەی دەربەندیخان و دەریاچەی حەمرینن، دەریاچەی حەمرین ڕووبارەکە دابەشدەکات بۆ چەند لقێک لەوانە: رووباری مەھروت کە بە شارەباندادەڕوات، ڕووباری روز یان بەلەدروز، رووباری خاڵس و ڕووباری سیروان کە دەڕژێتە دیجلەوە. بەڵام لقەکانی تر بۆ ئاودێری و باخات بەکاردەھێنرێن و تا کۆتاییان دێت. رووباری سیروان بەعەرەبی لە عێراق دا بە دیالە ناو دەبرێت.