په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌

په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌ و چه‌ندین پرۆژه‌ یاسای گرنگ گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20/5/2023، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ رۆژی دووشه‌مه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی له‌ كاتژمێر (10)ی به‌یانی ئه‌نجام ده‌دات و دانیشتنه‌كه‌ له‌ دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی پێك دێت كه‌  تێیدا چه‌ندین پرۆژه‌ یاسای گرنگ گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی وردستاندا هاتووه‌، به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (52) و ماددەكانی (54، 55، 56، 57)، له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (10)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشەممە ڕێكه‌وتی 2023/5/22، به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

یەكەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئەم ئه‌ندام په‌رله‌مانانەی لە خوارەوە ناویان هاتووە لە ئەندامیەتیی پەرلەمان، به‌پێی حوكمی خاڵی (1،2) له‌ بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (25) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

١ – عبدالستار مجید قادر.
٢- عثمان علی سمایل.
٣ – بدریە اسماعیل محمود.
٤ – مسلم عبدالله رسول.
٥ – هەورامان حەمەشریف حمەڕەشید.
٦ – رووپاك احمد رحمان.
٧ – عمر عبدالله فتاح.

دووەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حووكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

١ – پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆر ژمارە (39)ی ساڵی 2015، فیدراڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

٢ – پڕۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای كەرەنتینی كشتوكاڵی عێراقی، ژمارە (76)ی ساڵی 2012ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

دڵخوازەكانتان