هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە هەولێر کۆببنەوە

بریارە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە هەولێر کۆببنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی سبەی شەممە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان رۆژی یەکشەممە هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە هەولێر کۆدەبنەوە.

کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و ئامادەکارییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن.

سبەی یەکێتی لە بارەی گفتوگۆکردن لەسەر کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، کۆدەبێتەوە و ئامادەکاری دەکات بۆ کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی.

دڵخوازەكانتان