3 وڵاتی عەرەبی بە میسریشەوە لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهانن
سامانی سعودیە بەڕێژەی 144% لە ساڵی 2010 زیادی كردووە
بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی لە ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەیدا کە ماڵپەڕی “مەیموونی ناوخۆیی” بڵاویکردووەتەوە، بە پشتبەستن بە داتای ڕاپۆرتی “کرێدیت سویس” كە لە ساڵی ٢٠٢٢دا دەرچووە، پلەی ڕێزبەندی دەوڵەمەنترین وڵاتیان دەستنیشانكردووە كە سێ وڵاتی عەرەبی لە ڕێزبەندیەكەدان
ڕاپۆرتەکەدا وڵاتانی لە ڕووی سامانەوە رێكخستووە ، کە ڕەنگە لە ڕووی بەرهەمی گشتی ناوخۆییەوە جیاوازییەیان هەبێت
ڕاپۆرتەکە ڕۆشنایی دەخاتە سەر پێوەرێکی گرنگ سەبارەت بە کوالیتی ژیان، چونکە مەرج نییە کەمی داهات بە مانای دابەزینی کوالیتی ژیان بێت
شانشینی سعودیە لە پلەی ٢٤ی جیهاندایە و سامانەکەی بە ٢.٠٧ تریلیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، کە بە بەراورد بە سەرژمێری پێشووی ساڵی ٢٠١٠ بە ڕێژەی ١٤٤% زیادی کردووە.
سەبارەت بە ئیمارات، لە ڕیزبەندی 37هەمین لە جیهاندا، سامانەكەی دەکاتە 994 ملیار دۆلار، لە ڕاپۆرتەکەدا میسری بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین وڵاتەکانی جیهان دادەنێت، هەروەها لە پلەی 32ی جیهاندا هاتووە، کە سامانی زیاترە لە 1.4 تریلیۆن دۆلار.
ڕیزبەندی ١٠ وڵاتی دەوڵەمەند لە ڕووی سامانەوە
ئەمریکا، سامانی پاکی ١٤٥.٨ تریلیۆن دۆلار
چین، سامانی پاکی ٨٥.١ تریلیۆن دۆلار
ژاپۆن، سامانەکەی ٢٥.٧ تریلیۆن دۆلارە
ئەڵمانیا، سامانەکەی ١٧.٥ تریلیۆن دۆلارە
شانشینی یەکگرتوو، سامانەکەی ١٦.٣ تریلیۆن دۆلارە
فەرەنسا، ١٦ ترلیۆن دۆلار
هیندستان، ١٤.٢ تریلیۆن دۆلار
کەنەدا، ١٢.٣٦ تریلیۆن دۆلار
ئیتاڵیا، ١١.٥ تریلیۆن دۆلار
ئوسترالیا، ١٠.٦ تریلیۆن دۆلار