پەیوەندی نێوان ڤاکسینی کۆرۆنا و مردنی کتوپڕی گەنجە ناودارەکان چییە؟

پزیشکێکی ڕاوێژکاری دڵ پشتڕاستی کردەوە کە تا ئێستا بەشێوەیەکی زانستی نەسەلمێنراوە کە ڤاکسین هۆکاری سەرەکی یان ڕاستەوخۆی جەڵتەی دڵ یان وەستانی کتوپڕی دڵ بێت

لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی گیانلەدەستدانی کتوپڕ بەتایبەتی لە نێو گەنجاندا پرسیار لەسەر پەیوەندیی کۆڤید-١٩ یان کۆرۆنا و… ڤاکسینەکانی دەكرێت

لەمبارەیەوە د.ئیسلام ڕاوێژکاری نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان ڕایگەیاند، سەردەمی کۆرۆنا فێری کردین کە نەخۆشی Covid-19 ڕەنگە ببێتە هۆی جەڵتەی دڵ یان ڕەنگە ببێتە هۆی ئیمبۆلیزمی سییەکان بۆ ئەو کەسانە تووشی بووە.

سەبارەت بە ڤاکسینەکان، دەڵێت:” باسکردن لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی ڤاکسینەکان و ئەگەری توشبوونیان بە مەین بە هەموو جۆرەکانیەوە، لەڕووی زانستییەوە نەسەلمێنراوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو حاڵەتانەی پەیوەندییان بە ڤاکسینەکانەوە هەیە حاڵەتی ئەو کەسانەن کە پێشتر خوێن مەیلی جەستەیییان هەبووە هەندێك حالەتیش خوێن كاڵ دەكاتەوە  بە پێی جەستەی كەسەكان دەگۆڕێت .

ئەو پسپۆڕە دەڵێت :” لە هەردوو حاڵەتەكەدا خوێن مەین یان كاڵبونەوە  نابێتە هۆی وەستانی کتوپڕی دڵ،    لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە هێشتا لە ڕووی زانستییەوە نەسەلمێنراوە کە ڤاکسین هۆکاری سەرەکی یان ڕاستەوخۆی جەڵتەی دڵ یان وەستانی کتوپڕییە.

دڵخوازەكانتان