“ئاماده‌كارییه‌كانی پڕۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ تەواو بووە “

له‌باره‌ی رێككاره‌كانی حه‌جی ئه‌مساڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه‌ له‌ كۆتایی ئاماده‌كارییه‌كانی پڕۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵین.

شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند، ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كارییه‌كانی پڕۆسه‌ی حه‌جمان ته‌واوكردووه‌، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی عێراق و لایه‌نی سعوودی.

شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندی هه‌روه‌ها گوتی: “له‌پاڵ 33 هه‌زار و 690 حاجی عێراقی، 4685 كه‌س له‌ پڕۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ 2023 به‌شداری ده‌كه‌ن”.

ده‌شڵێت: “ئه‌و ژماره‌یه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌شداری حه‌ج ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو جیاوازه‌، پار ساڵ سعوودیه‌ مه‌رجی ته‌مه‌نی دیاریكردبوو، ئێستا مه‌رجی ته‌مه‌ن نه‌ماوه‌، بۆیه‌ ژماره‌ی به‌شداریكردن زیاتر بووه‌”.

دڵخوازەكانتان