ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی ڤاكسینی ئایدزە
ڕۆژی جیهانی ڤاکسینی ئایدز کە بە ڕۆژی هۆشیاری ڤاکسینی ئایدز ناسراوە، ساڵانە لە ١٨ی ئایاردا بەڕێوەدەچێت.
لە وڕۆژە دا چاكی جۆراو جۆر بۆ هۆشیاری پێكوتەی ئایدز بەرێوە دەچێت بە هەزاران خۆبەخش و ئەندامانی کۆمەڵگا و پیشەگەری تەندروستی و لایەنگران و زاناکاندا سو پاسی ئەو كەسانە دەكەن كە كار دەكەن بۆ دۆزینەوەی پێكوتەی ئایدز كە بەیەكجاری كۆتای بەو نەخۆشییە بهێنێت داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن کە گرنگی بە تەکنەلۆژیای نوێی بدات و تا بتوانرێت پێكوتەیەكی كاریگەر بۆ نەخۆشیەكە بدۆزرێتەوە
ڕۆژی جیهانی ڤاکسینی ئایدز ڕەگ و ڕیشەی لە وتارێکی دەستپێکردنی ئایدزەوە لە ١٨ی ئایاری ١٩٩٧ لە زانکۆی مۆرگان ستێت کە لەلایەن بیل کلینتۆن سەرۆکی ئەوکاتەوە پێشکەشکرا دەستیپێكرد
لە گوتارەكەیدا (کلینتۆن ) تەحەدای جیهانی کرد کە ئامانجی نوێ لە سەردەمی سەرهەڵدانی زانست و تەکنەلۆژیادا دابنێت و لە ماوەی دەیەی داهاتوودا ڤاکسینی ئایدز پەرەپێبدات و ڕایگەیاند “تەنها ڤاکسینێکی بەڕاستی کاریگەر و خۆپارێزی ئایدز دەتوانێت مەترسییەکانی ئایدز سنووردار بکات و لە کۆتاییدا نەهێڵێت”.
یەکەم ڕۆژی جیهانی ڤاکسینی ئایدز لە ١٨ی ئایاری ١٩٩٨ بۆ یادی ساڵڕۆژی وتارەکەی کلینتۆن بەڕێوەچوو و تا ئێستاش ئەو نەریتە بەردەوامە. ساڵانە کۆمەڵگاکان لە سەرانسەری جیهان لە ڕۆژی جیهانی ڤاکسینی ئایدز چالاکیی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک بۆ ڤاکسینی ئایدز، پەروەردەکردنی کۆمەڵگاکان سەبارەت بە خۆپاراستن لە ئایدز و لێکۆڵینەوە بۆ ڤاکسینی ئایدز و سەرنج ڕاکێشان بۆ ئەو ڕێگایانەی کە خەڵکی ئاسایی دەتوانن بەشێک بن لە… هەوڵی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگریکردن لە پەتاکە.
دەستنیشانكردنی توشبوی نوێ لە ئەمریكا بە ڕێژەی ٨% لە ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠١٩ کەمیکردووە
لە ئەمریكادا بە نزیكی 1,189,700 کەس تا ساڵی 2019دا تووشی ڤایرۆسی ئایدز بوون
بە پێی ڕاپۆرتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی
لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ٦٨%ی هەموو ئەوانەی كە توشی ئایدزبوون بە هۆی پەیوەندی سێكسی نێر بۆ نێر بووە لە 22%ی بەهۆی پەیوەندی سێكسی ڕەگەزی بەرامبەروە بووە