واشنتن “پێشوازی” لە رێککەوتنی پارتەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: “دەستخۆشی لە پارتە کوردییەکان دەکەین لە بەرامبەر پێکهاتنیان بۆ چارەسەرکردنی کەشەکان لە رێگەی گفتوگۆ”.

گوتەکانی ڤیدانت پاتێل لە کاتێکدایە، رۆژی سێشەممە پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە و پابەندبوونی خۆیان بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە تشرینی دووەمی ئەمساڵدا دەربڕی. 

پاتێڵ دەڵێت “لە عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستانی عێراق بە تایبەتی، ئەم هەنگاوانە سوودیان دەبێت کاتێک کە سەرکردەکان سەرنجیان لەسەر پێداویستییەکانی خەڵک بێت”.

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاوکات دووپاتیکردەوە، واشنتن  هانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەدات، “پەرە بەم دەرفەتە بدەن”.

دڵخوازەكانتان