بانکى ناوەندى زیاتر لە 274 ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە و دۆلاریش لە دابەزین بەردەوامە

 ئه‌مڕۆ چوارشەممە 17ی 5ی 2023، بانكى ناوه‌ندیى عێراق 274 ملیۆن و 789 هه‌زار دۆلارى خسته‌ بازاڕه‌وه‌.

لەو بڕە‌ 222 ملیۆن و 889 هه‌زار دۆلارى به‌ شێوه‌ى حه‌واڵه‌ و 51 ملیۆن و 900 هه‌زار دۆلاریشى به ‌شێوه‌ى کاش بوو.

بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئه‌مڕۆ بانكى ناوه‌ندى دۆلارى زیاتری خسته‌ بازاڕه‌وه، هەروەها دۆلاری کاشیشی بەرز کردەوە.

سەرەتای هەفتە خستنەڕوو 179 ملیۆن دۆلار بوو، دۆلاری  کاشیش 42 ملیۆن بوو، بەڵام ڕۆژ دوای ڕۆژ بانکی ناوەندی خستنەڕووی زیاتر کردووە.

نرخی فرۆشتنی ئەو بڕە پارەیەی حه‌واڵه‌ ده‌کرێ بۆ هەژماری بانکی لە دەرەوەی وڵات، بە هەزار و 305 دینار بۆ هەر دۆلارێک و نرخی فرۆشتنی کاش بۆ هاووڵاتییانی عێراقی بۆ هەر دۆلارێک هەزار و 310 دینارە.

ئەمڕۆ لە هەرێمى کوردستان بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر 144 هەزار و 600 دینارە، لە کاتێکدا هەفتەی داهاتوو نزیک 148هەزار دینار بوو.

دڵخوازەكانتان