“هێز و لایه‌نه‌كان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت”
ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، چاوه‌ڕێی هێز و لایه‌نه‌كان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت.
ئەو ئەندامەی کۆمپیەتی ناوەندی پارتی باسی لەوەکرد، ئاماژەکردن بە کێشەی حزبی بەبێ ئەوەی تاوتوێ بکرێت و بە بەڵگە بسەلمێندرێت، ناتوانین هەروا چارەسەری بکەین، گوتیشی: هیچ کێشەیەک نییە چارەسەری نەبێت.
ئەشواق جاف راگەیاند، ئەوان داوایان لە یەکێتی کردووە، هەر تێبینییەکیان لە حکومەت هەیە، لە ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی بکەن و هەوڵی چارەسەرکردنی بدەن، ئەگەریش کێشەی حزبییان هەیە، لەنێو کۆبوونەوەی مەکتەب سیاسی بە بەڵگە بیخەنەڕوو، بۆئەوەی هەوڵی چارەسەرکردنی بدەن.
ئەشواق جاف بڕوای وایە، دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی حزبە کوردستانییەکانی خستووەتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی مێژوویی، چونکە بە بۆچوونی ئەو ئەمڕۆ “دەبێت هەمووان قەوارەی هەرێمی کوردستان بپارێزین“.
ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی باسی لەوەشکرد، دواخستنی هەڵبژاردن پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان دەخاتە ژێر پرسیارە و کاریگەری نەرێنی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دەبێت.
سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی پێش 18ـی مانگ، ئەشواق جاف ئەوەی خستەڕوو، کە هەموو هێزە سیاسییەکان دەبێت بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن