جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی داوا له‌جوتیاران ده‌كات فۆڕم پڕبكه‌نه‌وه‌

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند ئامێر و كەلوپەلی پێشكەوتووی كشتوكاڵی بە شێوەی قیستی درێژخایەن و بەبێ وەرگرتنی پێشەكی بۆ جووتیاران دابین دەكات.

 گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ده‌ڵێت:” داوا مان لە ژمارەیەک کۆمپانیا كردوه‌ کە ئەو ئامێر و کەلوپەلانە دابین ده‌كرێن نابێت بە مەبەستی بازرگانی به‌كاربهێنرێن.

 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ له‌ ماوه‌ی ڕابردودا به‌هه‌مان شێوه‌ ئوتۆمبێلی به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌شكرد دابه‌شكردنی ئه‌و ئامێر و كه‌لوپه‌له‌ كشتوكاڵیانه‌ بە شێوەی قیستی درێژخایەنە و بەبێ پێشەکییە و بۆیان نیه‌ بیفرۆشنه‌وه‌ .

 جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانیش له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ سلێمانی پرێس وتی: پێدانی تابلۆ بۆ ئامێره‌كشتوكاڵیه‌كان بێ به‌رامبه‌ر ده‌بێت و داواشمان له‌ فه‌رعه‌ كشتوكاڵیه‌كان كردووه‌ ئه‌و جوتیارانه‌ی ئاره‌زمه‌ندن ئامێری كشتوكاڵی وه‌رگرن به‌پێی فۆڕمێك داوا پێشكه‌ش بكه‌ن و ئامێره‌كان له‌سه‌ر داوای جوتیاران هاورده‌ ده‌كرێت .

جوتیار خالید جێگری به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی وتیشی:” دواكاریه‌كانی جوتیاران بۆ ئامێره‌كان له‌ فۆڕمێكدا ئاماده‌ ده‌كرێت و جۆری ناوچه‌كشتوكاڵیه‌كان و ڕوبه‌ری ئه‌و زه‌ویه‌ی به‌ده‌ست جوتیاره‌كانه‌وه‌یه‌ له‌به‌رچاوده‌گیرێت.

 جێگری به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌ئێستادا له‌قۆناغی ڕاوێژداین كه‌ چۆن ئه‌و ئامێرانه‌دابین بكه‌ین ده‌شڵێت :” تائێستا هیچ گرێبه‌ستێكمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكاندا نییه‌ و له‌ ئێستادا ده‌مانه‌وێت بزانین جوتیاران چ جۆره‌ ئامێرێكیان ده‌وێت دواتر له‌ هه‌روڵاتێك بێت كه‌بزانین جۆری ئامێره‌كانیان زۆر باشه‌ هاورده‌ی ئامێره‌كان ده‌كه‌ین ، ده‌شڵێت ئیتالیا به‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ ئامێری كشتوكاڵی پێشكه‌وتوی هه‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌نرخی سود كه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر كڕێنی ئامێره‌كان جێگری به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی وتی :” هه‌تائێستا ئه‌وه‌ دیاری نه‌كراوه‌ و زانیاریم له‌ باره‌یه‌وه‌ نیه‌ .

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌ :” ‌ ئەو جوتیارانەی کە خوازیاری وەرگرتنی ئامێر و کەڵوپەلی کشتوکاڵین ،بەمەبەستی تۆمارکردنی ناویان و پێدانی زانیاری لەسەر جۆری ئامێر و کەڵوپەلەکان و پرکردنەوەی فۆرم ، لە رێکەوتی 2022/1/23 دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن

دڵخوازەكانتان