ناسا نەك تەنها لە بۆشایی ئاسمان،  لە سەر زەویش لە ریزی پێشەوەی دامەزراوە زانسییەكانە لە ئەمەریكا

ئاژانسی نیشتمانیی بەڕێوەبەرایەتی گەردوونیی ئەمەریكا NASA (National  Aeronautics and Space Administration) لە 29/7/1958  لەسەر دەستی سەرۆكی ئەوكاتەی ئەمەریكا (دوایت ئایزنهاوەر) دامەزراوە، ناوەندی بەڕێوەبردنی دەكەوێتە واشینگتۆنی پایتەختی ئەمەریكا و لە چەند ویلایەتێكی دیكە ئەمەریكاش هەیە.

ناسا ناوەندی توێژینەوەی گەردوونییە و نزیكەی 17 هەزار كارمەندی هەیە، تا ئێستا بڕی (1,17) یەك ملیار و سەد و حەفتا ملیۆن دۆلار بوجەی بۆ تەرخان كراوە، یەكەمین گەورە كاری ناسا ئەوە بوو كە لە 21 /7/ 1969 (نێڵ ئارمسترۆنگ)ی ناردە بۆشایی ئاسمان، كە یەكەمین مرۆڤ بوو توانی بچێتە سەر رووی مانگ، ناسا لە رۆژگاری ئەمڕۆشدا كار لەسەر پرۆگرامی بۆشایی گەری دەكات، كە سات بە سات هەموو گۆڕانكارییە گەردوونییە كان ئاشكرا دەكات و، لە هەوڵی دۆزینەوەی قەبارەی گەردوون و مێژوی دروست بونیدایە و وێنەی گەردوون تۆمار دەكات، دەزگای ناسا بە تەلیسكۆپی (هابڵ) چاوی مرۆڤی بردە قوڵایی رابردوو و كات شوێن مرۆڤ و مێژوی بینراوی گەردوون و تەقینەوە گەورەكەی دروستبوونی گەردوون و دروستبونی گالاكسییەكان، هابڵ بە ڕوونی گەورە بون و كشانی گەردوونی بۆ گواستینەوە، ئەوەشی بۆ سەلماندین كە ئەم گەردوونە بە تێپەڕبونی كات فراوانبوونەكەی خێراتر دەبێت.

هابڵ دەیان پرسیاری بۆ دروست كردین لە سەر گەردوون، كە ئایا بۆشایی ئاسمان پێش تەقینەوە گەورەكە هەبووە، یان لە تەقینەوەكەدا دروست بووە و، ئایا دەشێت گەردوونی دیكەش هەبێت و مرۆڤ پەی پێ نەبردبێت؟، ئەمانە و چەندین ئاخۆ و ئەگەری دیكەش، كە ناسا عەوداڵە بەشوێن وەڵامەكانیاندا، بۆ ئەم مەبەستەش تەلسكۆپێكی 100 ئەوندەی هابڵ بەهێزتری ناردە بۆشایی ئاسمان بەناوی (جێمس وێب) كە بەردەوامە لە شۆڕشێك و سەدان نیهێنی دیكەی گەردوون ئاشكرا دەكات و هەزاران پرسیاری دیكە دێنێتە ئاراوە.

دەزگای ناسا كاری وای ئەنجام داوە كە هەگیزی بە بیری مرۆڤدا نەهاتووە، زۆر بۆچوون و گریمانەشی سەراوبن كرد و چەندین ڕاستیی زانستیی بۆ مرۆڤ ئاشكرا كرد، ئەمە جگە لە كارەكانی گەڕانی ئاسمانی، ناسا لە زۆر كاری دیكەدا خزمەنی زانستی مرۆڤایەتیی كردووە، وەك ناردنی گەشتی ئاسمانی بۆ تەقاندنەوە یان گۆڕینی ئاراستەی ئەو تەنە ئاسمانییانەی كە بەرەو هەسارەكەمان دێن، جگە لەمەش ناسا لە ئێستادا لە ڕێگەی گالیسكەی (كرێۆسیتی)یەوە خۆیندنەوە بۆ بەرگەهەوای مەریخ دەكات و لە هەوڵی دۆزینەوە وبەرهەم هێنانی ئۆكسجین و ئاودایە لە سەر رووی ئەو هەسارەیە، هەروەها بۆ ئایندەش چاوی لە ناردنی مرۆڤە بۆ سەر رووی مەریخ بۆ ژیانكردن لە دەرەوەی زەوی، نەك هەر ئەوەندە، بەڵكو ناسا بیری لای ئارەزوومەندانی بۆشایی ئاسمانیشە، ئەوەتا پرۆژەیەكی هەیە بەناوی (ناسا سێڵفس) كە داوای لە هەردوو كۆمپانیای گۆگڵ و ئەپڵ كردووە تا ئەو تایبەتمەندییە زیاد بكەن بۆ بەكارهێنەرانیان كە بتوانن لە بۆشایی ئاسماندا سێلفی بگرن.

ناسا نەك تەنها لە بۆشایی ئاسمان،  لە سەر زەویش لە ریزی پێشەوەی دامەزراوە زانسییەكانە لە ئەمەریكا

 ناسا نەك تەنها لە بۆشایی ئاسمان،  لە سەر زەویش لە ریزی پێشەوەی دامەزراوە زانسییەكانە لە ئەمەریكا و، توێژینەوە لە بواری مەدەنی و سەربازیدا دەكات و هەنگاوی پیشكەوتن و دۆزینەوەی نوێی تێدا دەخاتە ڕوو، بە رادەیەك كە ئەمەریكای لە هەردوو بورادا گەیاندووەتە لووتكەی ڕیزبەندی زلهێزەكان و وڵاتانی پێشكەوتوو، ئەمە سەرەڕای دامەزراندنی هێزی بۆشایی ئاسمانیی ئەمەریكا (هێزی شەشەم) بە مەبەستی پاراستنی هەموو ئەو مانگە دەستكردانەی كە ناسا بۆ بۆشایی ئاسمانی ناردوون، لەگەڵ بنكەكانی توێژینەوە لە بۆشایی ئاسماندا، هەروەها ئەم دەزگایە چاودێریی ئاو و وزەی زەوی و جووڵەی كاربۆن و ڕێژەی شێ‌ دەكات، بەمەش دەتوانێت پێشبینیی وشكە ساڵی و لافاو و گەردەلوولە بەهێزەكان بكات و، ئاگاداریی پێشوەختە دەدات لەبارەی گۆڕانكارییە خێراكانی سرووشتەوە، تا ئامادەكاریی خۆ پارێزییان بۆ بكرێت، لەمەشدا ئەمەریكا لە مۆدێلەكانی پێشبینیی ئاو هەوا لە پلەی یەكەمدایە.هەروەها ئەم دەزگایە شوێنە میژوییەكانی سەر ڕوی زەوی دیاری دەكات و لە پێگەكەی تۆماریان دەكات و بە سامانی مرۆڤایەتی دادەنێت،هەر لە چوار چێوەشدا قەڵای مێژوی هەولێری لە باشوری كردوستان دیاری كردوە

یەكێك لە كارە گرنگ و جوانەكانی ناسا پێشكەشكردنی زانیارییە لەپێناو باشكردنی كوالێتی پێشخستنی لێهاتویی مرۆڤ و ئاسانكردنی ژیان، لەمەشدا كۆمپانیاكان سوودیان لەو زانیارییانە وەرگرتوە لە دروستكردنی بەرهەمی نوێدا، هەروەها ناسا یارمەتی مامۆستایان دەدات لە ئامادەكردنی ئەوقوتابییانەی كە دەیانەوێت ببن بە ئەندازیار و فڕۆكەوان و زانای بواری بۆشایی گەری، لەگەڵ ئەمەشدا پرۆگرامێكی هەیە كە فێرخوازان هان دەدات بە جۆشەوە هەوڵ بۆ زانست و زانیاری بدەن.

ئەمانەی باسكران بەشێك بوون لە كارە ئاشكراكانی ناسا، دیاریش نییە كە ئاخۆ ئەم

دەزگایە چەند كاری نهێنیش دەكات.

سەرچاوە/پێگەی– N A S  ،

 پێگەی–  Howstuffwork 

، پێگەی–  Wikidia

دڵخوازەكانتان