پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
عومەر بەکر بەرپرسی پەیوەندییەکانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕایگەیاند، دوای دەستپێشخەریەکەی جەنابی سەرۆک بارزانی لە مەڕاسیمی کردنەوەی یادگەی نیشتیمانیی بارزانی دا، مەکتەبی سیاسی پارتیمان هەروەک لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند فەرمانی جەنابی سەرۆک جێبەجێدەکەن و ئامادەکاری دەکەن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەسیاسییەکان، لەو چوارچێوەیەدا وابڕیارە سبەی سێشەممە ڕێکەوتی ١٦ـی ٥ـی ٢٠٢٣ کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتیمان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ئەنجام بدرێت.
عومەر بەکر گوتیشی کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١١ـی پێشنیوەڕۆیی سبەی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکدێت لە بەڕێزان:
(مەحمود محەمەد، ڕێبوار یەڵدا، عەلی حوسێن د.پشتیوان سادق، د. هێمن هەورامی و د. جەعفەر ئیمینکی)
هەروەها شاندی یەکێتی نیشتمانی پێکدێت لە بەڕێزان:
(شاڵاو عەلی عەسکەری، د. خەسرەو، عیماد ئەحمەد، ڕزگار حاجی حەمە، د. میران محەمەد و کاکەمین بابەشێخ).