ئەحمەد یەنەر: لەسەدا 99ی سندوقەکانی ناوخۆی وڵات کراونەتەوە

ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، تا کاتژمێر 09:45ـی بەیانی ئەمڕۆ لە بەربژێران بۆ پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەدا 49.40؛ کەمال کڵچدارئۆغڵو لەسەدا 44.96؛ سینان ئۆغان لەسەدا 5.20 و موحەڕەم ئینجە لە سەدا 0.44  دەنگیان بە دەست هێناوە.

سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوخۆی تورکیا ژمارەی سندوقەکان بە تێکڕایی 192 هەزار و 214 بووە و تا کاتژمێر 09:45، 192 هەزار و 187 سندوق کراونەتەوە، گوتی: “رێژەی کردنەوەی سندوقەکان لە ناوخۆی وڵات گەیشتووەتە لەسەدا 99 ژمارەی سندوقە نەکراوەکانی ناوخۆ 27ە. لە دەرەوەی وڵاتیش نۆ هەزار و 594 سندوقمان هەبووە و هەشت هەزار و 65یان کراونەتەوە و هەزار و 529یشیان هێشتا نەکراونەتەوە”.

دڵخوازەكانتان