وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دەدات
ھونەر جەمال، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی كوردستان، راگەیاند: “بەو 400 ملیار دینارەی لەلایەن بەغداوە نێردراوە، ئێمە 600 ملیار دینارمان بۆ مووچەی مانگی چوار بەردەستە و لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دەكەین.”
ئاماژەی بەوەش دا: “وەكوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لێداوە، چاوەڕوانین 400 ملیار دیناری دیكەش بگاتە دەستمان و ئەویش بۆ مووچەی مانگی چوار دەبێت.”
بەرپرسەكەی وەزارەتی دارایی جەخت دەکاتەوە، مووچە بەپێی خشتەی ڕاگەیاندراو دابەش دەکرێ و هیچ گرفتێك نییە، گوتیشی: “دابەشکردنی مووچە بەپێی ئەو لیستە دەبێت، کە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاندووە و هیچ گۆڕانكارییەكی تێدا ناكرێت.”
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ مووچەی مانگی ئادار، 910 ملیار دیناری خەرج كردووە.
هونەر جەمال دهشڵێت: “هۆكاری دواكهوتنی مووچه بۆ ئهوه دهگهڕێتهوه، ڕێژەیهكی زۆر کورتهێنانمان لەپارەی تەرخانکراو بۆ مووچە هەیە، 35% كورتهێنانمان هەیە و 400 ملیارەكەی دیكەش بنێردرێت ئەو كورتهێنانە نامێنێت.”