هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی لە توركیا دەستی پێ كرد

هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی لە توركیا دەستی پێ كرد و زیاتر لە 60 ملیۆن دەنگدەر نوێنەرانی خۆیان هەڵدەبژێرن.
بەپێی راپرسییەكان، كێبڕكێیەكی توند لە نێوان هەریەك لە رەجەب تەیب ئەردۆغان و كەمال كلیچدارئۆغلووی بەربژێری ئۆپۆزسیۆن لەسەر پۆستی سەركۆماری توركیا هەیە
هەروەك بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیش، هەریەك لە هاوپەیمانیی گەل كە پارتی داد و گەشەپێدان بە سەرۆكایەتیی ئەردۆغان و پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی راستڕەو و هەندێك گرووپی دیكە لە لایەك و هاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆن (لە 6 پارتی ئۆپۆزسیۆن پێكهاتووە) بە سەرۆكایەتیی كلیچدار ئۆعلوو كێبڕكێ دەكەن.
-دەنگدان لە كاتژمێر 8ی بەیانییەوە دەستی پێكردووە و بڕیارە كاتژمێر 5ی ئێوارە كۆتایی بێت.

  • نزیكەی 61 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە
    بەگوێرەی زانیارییەكان لە تەواوی توركیادا، نزیكەی 15 ملیۆن دەنگدەری كورد هەن، ئەو دەنگدەرانەش دەنگەكانیان بەسەر پارتەكانی توركیا دابەش بووە، كە زۆرترینیان بۆ ئاكەپە و هەدەپە دەچێت
  • زیاتر لە 191 هەزار سندووقی دەنگدان لە تەواوی توركیا دانراوە.
  • تا كۆتایی كاتژمێر 6ی ئێوارە، بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاری لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لە كەناڵەكان و ڕادیۆكان قەدەغەیە.
  • لە كاتژمێر 7ی ئێوارەوە ڕێگە دەدرێت دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردن بڵاو بكرێتەوە.
    بەربژێرانی پۆستی سەرۆكایەتیی كۆمار:
  • رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی ئێستای توركیا و سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەوا، پاڵێوراوی هاوپەیمانیی گەلی فەرمانڕەوایە.
  • كەمال كلیچدارئۆغلوو: سەركردەی ئۆپۆزسیۆنی توركیا و سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری و بەربژێری هاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆن.
  • سینان ئۆغان: بەربژێری (هاوپەیمانیی ئەجداد)ی نەتەوەخوازی ڕاستڕەوی ئۆپۆزسیۆن.
    محرم ئینجا: پێش دەست پێكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، كشایەوە.
دڵخوازەكانتان