نارنجۆكێك به‌ دوو ئافره‌تدا ته‌قیه‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ بریندار بوون

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13/5/2023، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك رایانگه‌یاند: “له‌ گوندی كه‌وه‌ڵه‌ی سه‌ر به‌ شاره‌دێی قه‌ره‌هه‌نجیر، له‌ كاتی كار كردن له‌ كێڵگه‌كه‌یاندا، نارنجۆكێك به‌ دوو ئافره‌تدا ته‌قیه‌وه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ بریندرا بوون.”

سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كه‌ش، داخۆ تیرۆرستی بووه‌ یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی؟ له‌وباره‌یه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی زیاتریان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه، برینی دوو ئافره‌ته‌ برینداریه‌كه‌ سووكه‌ و له‌باره‌ی هۆكاری رووداوه‌كه‌شه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ده‌كه‌ن.

دڵخوازەكانتان