سێ هەفتەی یەک لەدوای یەکە نرخەکانی نەوت بەردەوامن لە دابەزین

نرخی نەوت رۆژی هەینی بە رێژەی 1% دابەزی و بەو پێیەش ئەوە بۆ سێ هەفتەی یەک لەدوای یەکە نرخەکانی نەوت بەردەوامن لە دابەزین. نرخی ئۆنسەیەک زێڕیش بۆ نزیکەی 2010 دۆلار دابەزی.

هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ نیگەرانی لە رەوشی ئابووریی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەگەڕێتەوە کە ئەگەر هاتوو رووبەڕووی سستبوونەوەی ئابووری ببێت، خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت کەمدەکاتەوە.

لە دوایین ساتەکانی داخستنی بازاڕەکان لە رۆژی هەینی، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 81 سەنت دابەزی و بە 74 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 83 سەنت دابەزی و بە 70 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

دڵخوازەكانتان