پرۆتۆكۆلێكی لێكتێگەیشتنی بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و ناوچەی ئازادی بازرگانی كیش واژووكرا


لە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامادەبونی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە و شاندی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان و 28 خاوەن كۆمپانیای ئەندام لە یەكێتیەکە و شاندی زیاتر لە 60 وڵات پێنجەمین پێشانگای ئێران ئێكسپۆ ٢٠٢٣ کرایەوە.


ئەم پێشانگایە گەورەترین پێشانگای هەناردەكارانی ئێرانە و زیاتر لە 750 كۆمپانیای ئێرانی بەرهەم و كاڵاكانیان نمایشكردووە و زیاتر لە 1000 كەسایەتی ئابووری و بازرگانی لەسەر ئاستی باڵا و 60 شاندی فەرمی لە 40 وڵاتی جیاوازەوە بەشداریان كردووە.
شاندی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان بەسەرۆکایەتی شێخ مصطفی شێخ عبدالرحمن سەرۆکی گشتی و بەبەشداری ٢٨ خاوەن کارگە و کۆمپانیا ی ئەندام لە یەكێتیەكە بەشدارن لە پێشانگاكەدا، هاوكات شاندێكی لقی سلێمانی كۆمەڵەی ڕوەكناسانی كوردستان یاوەری شاندەكەی هاوردە و ناردنكارانن و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوامی بە چالاكیەكان دەدەن.
ئەم پێشانگایە یەکێکە لە گەورەترین پێشانگاکانی هەناردەکارانی ئێران تیایدا پیشەسازی خۆراک ، ئاژەڵ، پەلەوەر ، پیشەسازی گشتی، پێداویستی و کەرەستەی ناوماڵ، چنین و چەرم و پۆشاک، فەرشی دەستچن و کاری دەستی و گەشتیاری، بەرهەمە کیمیایی و تەندروستیەکان، ئامێرە پزیشکی و تاقیگەییەکان، بیناسازی و تەکنیکی ئەندازیاری ، کانزا و پترۆکیمیایی نمایش دەکرێت.
لەپەراوێزی پێشانگاکەدا سەرۆكی گشتی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەریەك لە حجە الله عبدالملكی ڕاوێژكاری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری ناوچە ئازادەكانی بازرگانی و ئاغای حسین گروزی جێگری بەریچوەبەری گشتی ناوچە ئازادەكانی بازرگانی تاوتوێی پەیوەندیە ئابووریەكانیان كرد و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوولا گرنگترین تەوەرەكانی كۆبونەوەكە بوون.
دواتر پرۆتۆكۆلێكی لێك تێگەیشتنی بازرگانی لە نێوان یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان و ناوچەی ئازادی بازرگانی كیش واژووكرا.

دڵخوازەكانتان