کارەبای سلێمانی لەبارەی پارەی کارەباوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە بنکەیەکی نوێیان کردووەتەوە بەمەبەستی ئاسانکاری بۆئەوەی هاوڵاتیان لەکاتی دانەوەی پارەی کارەبادا کێشەیان بۆ دروستنەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی دەڵێت، “بەمەبەستى ئاسانکاریی زیاتر بۆ هاوبەشانی کارەباى سنووری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنى کارەباى رۆژئاواى سلێمانى، بەشی داهاتی فرۆشتنی وزە، بنکەیەکی نوێی پارە وەرگرتنی لە تەلاری رەند گەلەری لەناو بانکی مەڵکەندی بۆ وەرگرتنى پارەى کارەبا کردەوە”.

هاوڵاتییانی سنووری بەکرەجۆ، شەهیدانى سەرچنار، سەرچنار، رزگاری، راپەڕین، ناوچەى پیشەسازی و زەرگەتە، ئاگاداردەکاتەوە کە دەتوانن لەو بنکەیە پارەی کارەبا بدەن.

دڵخوازەكانتان