بانکی ناوەندی فرۆشی دۆلاری حەواڵە و دۆلاری کاش زۆر زیاد دەکات

بانکى ناوەندى زیاتر لە 206 ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە و  خستنەڕووى کاشى بەرز کردەوە.

 ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9ی 5ی 2023 بانكى ناوه‌ندیى عێراق 206 ملیۆن و 568 هه‌زار دۆلارى خسته‌ بازاڕه‌وه‌.

لەو بڕە‌ 148 ملیۆن و 768 هه‌زار دۆلارى به‌ شێوه‌ى حه‌واڵه‌ و 57 ملیۆن و 800 هه‌زار دۆلاریشى به ‌شێوه‌ى کاش بوو.

بەراورد بە دوێنێ ئه‌مڕۆ بانكى ناوه‌ندى دۆلارى زیاتری خسته‌ بازاڕه‌وه، هەروەها دۆلاری کاشیشی لە 28 ملیۆن دۆلار بۆ 57 ملیۆن دۆلار بەرز کردەوە.

نرخی فرۆشتنی ئەو بڕە پارەیەی حه‌واڵه‌ ده‌کرێ بۆ هەژماری بانکی لە دەرەوەی وڵات، بە هەزار و 305 دینار بۆ هەر دۆلارێک و نرخی فرۆشتنی کاش بۆ هاووڵاتییانی عێراقی بۆ هەر دۆلارێک هەزار و 310 دینارە.

ئەمڕۆ لە هەرێمى کوردستان بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر 145 هەزار دینارە.

دڵخوازەكانتان