ئامادەنین بەرێگای کەرکووکدا هاتووچۆ بکەن

ئەگەچی رێگای ھاتووچۆی بارھەڵگران لەنێوان ھەولێر و سلێمانی چەند رۆژێکە گۆڕدراوە بۆ رێگای کەرکووک-هەولێر، بەڵام ئەو بارھەڵگرانەی لە باشماخەوە کاڵا و کەلوپەل بەتایبەت ئۆتۆمبێلیان بارکردووە، ئامادەنین بەرێگای کەرکووک هاتووچۆ بکەن و لە سماقوڵی بارەکانیان دادەگرن.

دوای نزیکەی دوو ھەفتە لە داخستنی ، ھێشتا دانیشتوونی گوندەکانی سماقولی ، رێگایان بەرووی بارھەڵگراندا نەکردووەتەوە .

ئەو بارھەڵگرانەی لە باشماخەوە ئۆتۆمبێلیان ھاوردەکردووە، لە دووری چەند کیلۆمەترێک لە بازگەکە، ئۆتۆمبێلەکان دادەگرن و تابلۆیان لێدەدەن و بەرە و ھەولێر یان بە پێچەوانەوە دەیگوازنەوە بەڵام دەزانن خاوەنەکانیان دواتر دووچاری گرفت دەبنەوە.

لەگەڵ وەستانی جووڵەی بارھەڵگرەکان لە رێگای سماقوڵی، پرۆژەی قیرتاوکردنی هەردوو بەری پردەکە کەوتە بواری جێبەجێکردن کە بە تەواوبوونی دەبێتە ئاسانکاری بۆ شۆفێران و سیمایەکی جوانی گەشتیاریش دەداتە ناوچەی بەنداوەکە.

دڵخوازەكانتان