زەوی میدانی ئاژەڵانی سلێمانیدەكــرێتە پرۆژەی نیشتەجێبوون

مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی  بۆ ئەوەی زەویەكی بكرێتە پرۆژە داخرا و سەرۆكایەتی سلێمانیش دەلێت داخستنی مەیدانەكە گەورەترین خزمەتە بەتەندروستی هاوڵاتیانی سنورەكە

لەتۆڕەكۆمەڵایەتیەكان چالاكوانان باس لە داگیر كردنی زەویە گران بەهاكان و ستراتیژیەكانی شاری سلێمانی دەكەن بە ناوی پرۆژەی جۆراو جۆرەوە لە ماوەی ڕابردوشدا زەوی هەریەكە لە سایلۆی كۆنی سلێمانی و كارگەی جگەری سلێمانی بەناوی پرۆژەوە زەویەكانیان درایە وەبەرهێنەرەكان .

پێشتریش بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند
وەبەرهێنێك پشتوپەنای هەیە دەیەوێت زەوی ئامادەیی بەكرەجۆ بكاتە پرۆژەی نیشتەجێبوون

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانیش دەڵێت:” لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان دا، ماوەیەکی زۆر لە هەوڵدا بووین بۆ ئەوەی مەیدانی ئاژەڵان بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی گونجاو و تەندروست. لە ئێستادا، مەیدانی نوێ بە شێوەیەکی مۆدێرن و بەپێی ستانداردە جیهانییەکان دروست دەکرێت و خزمەتگوزاری تەواوی بۆ دابیندەکرێت.


دەشڵێت، لە ماوەیەکی کەمدا، دوو پڕۆژەی گرنگمان لەو سنوورە جێبەجێکردووە: یەکەم، خزمەتگوزاری دروستکردنی تۆڕی ئاوەڕۆی سندوقیمان خستە بواری جێبەجێکردنەوە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا، کە بە دەستخۆشییەوە کۆمپانیای جێبەجێکار کارەکانی نزیکبۆتەوە لە تەواوبوون. دووەم، چۆڵکردنی مەیدانی ئاژەڵان و گواستنەوەی.

دڵخوازەكانتان