کەشناسی: لە هەندێک شوێن باران دەبارێت

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت.

بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ زیاد بوونى خێراى با، لە هەندێ ناوچە دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم بۆ مامناوەند خێراى با دەگاتە سەرووى 25 کم لە کاتژمێرێکدا، لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەندێ کات نمە بارانى کەم دەبێت . پلەی گەرما بەرزتر دەبێت بە 1 تــا 3 پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاند، سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە  هەور دەبێت، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە 2-4 پلە بە بەراورد بە ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  27 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 25 پلەى سیلیزى

دهۆک: 26 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 31 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 27 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 18 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  27 پلەى سیلیزى

سۆران :  24 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  34 پلەى سیلیزى

دڵخوازەكانتان