بەشەش قیست دەتوانی پارەی ئاو بدەیت

بە بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەرێمی کوردستان، لەمەودوا ئەو هاونیشتمانییانەی قەرزی ئاویان لەسەر کۆبووەتەوە، دەتوانن بە شەش قیست پارەکە بدەنەوە. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دەڵێت، کاتێک پارەکە دەکرێتە قیست کە لە 200 هەزار دینار زیاتر بێت.

رۆژی شەممە، 6ـی ئایاری 2023، ئامانج جەلال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو لە سلێمانی ڕایگەیاند: “بە بڕیارێکی نوێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاوی هەرێمی کوردستان، لەمەودوا هەر هاوبەشێکی ئاو پارەی قەرزی ئاوی لەسەر کۆبووبێتەوە بە مەرجێک 200 هەزار کەمتر نەبێت، دەتوانێت بە قیست بیداتەوە”.

ئەو هاونیشتمانییانەی زیاتر لە 200 هەزاری ئاو قەرزدار بن بۆیان دەکرێتە شەش قیست؛ قیستی یەکەم 25%ـی قەرزەکە و پێنج قیستەکەی دیکە هەر جارە و 15%ـی قەرزەکە دەبێت.

ئامانج جەلال ئاماژەی بەوەکرد کە بڕیارەکە کاتەکەی دیاری نەکراوە کەی کۆتایی دێت و جارێ بە کراوەیی دەمێنێتەوە.

دڵخوازەكانتان