به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم بە تایبەتی لە ناوچە شاخاويیەکان، لە دوای نیوەڕۆوه ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ی ئایار ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا”.
كه‌شناسی ده‌ڵێت: “پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه به (1-3) پله به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 5 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 9 – 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه “سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 7- 5- 2023 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان، لە دوای نیوەرۆ بە هۆی چالاكبوونی خێرایی باوە لە هەندێ ناوچەدا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە”.
روونیشیكرده‌وه كه “پله‌كانی گه‌رما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و هەندێکجار چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 25 كیلۆمه‌تر و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 5 – 7 كیلۆمه‌تر ده‌بێت”.