سەرۆكایەتیی پەرلەمان، ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی ئەو پەرلەمانتارانە دەگرێتە بەر، كە ئامادەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان نابن

شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند سەرۆكایەتیی پەرلەمان، ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی ئەو پەرلەمانتارانە دەگرێتە بەر، كە ئامادەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان نابن.

د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا، باسی ئامادەنەبوونی ژمارەیەك پەرلەمانتار لە كۆبوونەوەكانی پەرلەمان كراوە.

گوتیشی ژمارەیەك پەرلەمانتار بە ڕەزامەندی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، بەشداری كۆنفرانس و كۆبوونەوە و كۆنگرەكان دەكەن، بەڵام هەندێك لە پەرلەمانتاران بەبێ هیچ بیانوویەكی یاسایی لە كۆبوونەوەكاندا ئامادە نابن، ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی ئەوانەدا دەگیرێتەبەر.

دڵخوازەكانتان