تەندروستیی جیهانی باری نائاسایی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی راگه‌یاندنی باری نائاسایی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ له‌ كۆتایی ساڵی 2019 سه‌ریهه‌ڵدا.

تیدروس ئەدهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی: “چیدیکە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەکو بارێکی نائاسایی تەندروستیی جیهانی تەماشە ناکرێت و جێگەی مەترسیی نییە”.

راشیگەیاند ” ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرەتای سەرهەڵدانییەوە لە ساڵی 2019 تا ئەمڕۆ بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 20 ملیۆن کەس، “ئامارە نافەرمییەکان سێ هێندەی ئامارە فەرمییەکانن”.

پێشتریش سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتبووی رێژەی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوام لە کەمبونەوەدایە بەجۆرێك لە سەرەتای ساڵی 2023ەوە تائێستا بەڕێژەی 95% كەمیكردوە.

دڵخوازەكانتان