فێستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەكان لە سلێمانی دەكرێتەوە
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 29-9-2021 له‌كارگه‌ی جگه‌ره‌كه‌ی سلێمانی دستیپێكرد و پێنج ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت
ڕۆژانە لە كاتژمێر 10ی بەیانی بۆ 10ی شەو دەبێت.
ئامانجی فیستیفاڵه‌كه برەودانە بە بەرهەمی ناوخۆ و هاندانی گەنجان بۆ پشت بەستن بە تواناكانی خۆیان بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانیان بەتایبەتیش خانمان، هەروەها هاندانیان بۆ دابین كردنی پڕۆژەی تایبەت بە خۆیان بەتایبەتتر لە بواری كشتوكاڵیدا.
ئه‌م فیستیفاڵه جیاوازتر له فیستیفاله‌كانی ساڵانی پێشتر هاوڵاتیان ده‌توانن له میانی سه‌ردانی كردنیان بۆ فیستیفاڵه‌كه فاكسینی دژی كۆرۆنا وه‌رگرن و ناویان دەچێتە تیروپشكەوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی فێستیڤاڵەكە و هەروەها پشكنینی (شەكرە، زەخت، ئۆكسجینی خوێن، لێدانی دڵ) و چەند پشكنینێكی دیكە لەلایەن تیمی تەندروستییەوە بە خۆڕایی بۆ هاووڵاتیان دەكرێت.