كەلار.. دەستڕێژی گوللـە لە ماڵی هاووڵاتییەك كرا

دەستڕێژی گوللـە لە ماڵی هاووڵاتییەكی كەلار كرا، تا ئێستاش هۆكاری تەقەكردنەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ئاشكرا نەكراوە.

بەپێی زانیارییەكان، درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە گەڕەكی شەهیدانی كەلار، دەستڕێژی گوللـە لە ماڵی هاووڵاتییەك بە ناوی (كاروان ڕەشید سەمین) كرا.

كاروان ڕەشید خێرخوازێكی ناسراوی كەلارە، تا ئێستا هۆكاری تەقەكردن لە ماڵەكەی ئاشكرا نەكراوە و هێزە ئەمنییەكان لە لێكۆڵینەوەدان.

دڵخوازەكانتان