بانکى ناوەندى خستنەڕوى کاشى بەشێوەیەکى بەچاو بەرزکردەوە
بانکى ناوەندى زیاتر لە 180 ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە و خستنەڕوى کاشى بەشێوەیەکى بەچاو بەرزکردەوە و حەواڵەش کەم کراوەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکى ناوەندى بڕی 180 ملیۆن و 788 هەزار و 565 دۆلار خستە بازاڕەکانەوە.
بڕی 70 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستوەتە بازاڕەکانەوە.
بڕى 106 ملیۆن و 388 هەزار و 565 دۆلاری بەشێوەیە حەواڵە خستووەتە بازاڕەوە.
لە ئێستاشدا لە هەرێمى کوردستان، بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر 145 هەزار و 500 دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.