مەکتەبی سیاسی پارتی کۆدەببێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی هەنوکەیی هەرێمی کوردستان و عێراق کۆببێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/5/2023، مەکتەبی سیاسی پارتی کۆببێتەوە و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ بکات، بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە کاروباری ناوخۆیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەتایبەت جێبەجێکردنی بڕیار و راسپاردەکانی دوای کۆنگرەی 14ی ئەو حزبە کە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو بەڕێوەچوو.