سەبارەت بە ئەنجامدانی تیروپشكی ئەمساڵی ناوی حاجیانی هەرێمی كوردستان روونكردنەوە دەدرێ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رەتی دەكاتەوە كە ئەمساڵ تاوەكوو ئێستا تیروپشك بۆ ناوی حاجیانی هەرێمی كوردستان ئەنجام درابێ و رای دەگەیەنێت كە ئه‌و تیروپشكه‌ی كه‌ كراوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی ناوی كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره‌ بووه‌.

ئەمەی خوارەوە دەقی روونكردنەوەكەیە:-


روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان

‎له‌ یه‌كێك له‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان، دیمانه‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كۆمپانیایه‌ك كراوه‌، گوایه‌ گه‌نده‌ڵی له‌ تیروپشكی حاجیاندا كراوه‌؟ ئێمه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك روونده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌مساڵ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك تیروپشك بۆ ناوی حاجیان ئه‌نجامنه‌دراوه،‌ ئه‌و تیروپشكه‌ی كه‌ كراوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی ناوی كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه‌ بووه‌، كه‌ لیژنه‌یه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ به‌ ئه‌ندامیه‌تی به‌رپرسی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ی پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆیه‌كان بووه‌ و چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هه‌موو كۆمپانیاكان كردووه‌.

ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ شیاو بوونه‌ و مه‌رجه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستانی تێدا فه‌راهه‌م بووه‌، له‌ تیروپشك به‌شدارییان پێكراوه‌ و ئەوانەی مەرجەکانیان تێدا نەبووە یاخود کەم و کوڕییان هەبووە نەخراونەتە نێو پێشبڕکێی تیروپشکەوە و ئەوانەی ناڕازین ئەوانەن کە دەرنەچوون.

لێره‌وه‌ به‌ مافی خۆمان ده‌زانین وه‌كو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر ناوزڕاندی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومڕه‌ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌و كه‌سه‌ و خودی ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ش تۆمار بكه‌ین.

‎به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌

3/5/2023

دڵخوازەكانتان