“یەكێتی تانە لەو یاسایە دەدات كە پێنج خولە لە سایەیدا دەستی بەسەر سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیاندا گرتووە”

لەنجە دزەیی پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند كە دوا وێستگه‌ی یه‌كێتی بۆ ڕێگریكردن له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، پەنابردنە بەر دادگای فیدراڵییە بۆ لێدان لە یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی كوردستان، لە كاتێكدا لە پێنج خولی رابردوودا، یەكێتی لە سایەی ئەو یاسایەوە دەسەڵاتی بەسەر سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و ڕاپه‌ریندا ‌سەپاندووە.

لەنجە دزەیی لە هەژماری خۆیدا لە (فەیسبووك) نووسیویەتی: “دوور نییە یەکێتی پاش سەدەیەکی تر وەک یەکێک لە سەرسوڕهێنەرەکانی دنیا ناوی بچێتە مێژووەوە، ئەویش لەبەر ئەو هەنگاوە نادروست و سه‌یرانه‌ی ئەم دواییەی لە گۆرەپانی سیاسیدا، كه ‌دوورن له‌ هه‌موو پرەنسیپ و به‌هاكانی سیاسی و به هه‌موو پێوه‌رێك بنه‌ماكانی دامه‌زراوه‌ی سیاسی تیادا به‌دی ناكرێ.”

دەشڵێ لە دوا وێستگەی شکستیدا، یەكێتی پەنای بردووەتە بەر دادگای فیدراڵی بۆ لێدان لە یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی كوردستان کە پێنج خولی یەک لە دوای یەکە لە ڕێگەی ئەو یاسایەوە دەسەڵاتی خۆی لە سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و ڕاپه‌رین ‌سه‌پاندووە‌ و بەردەوامی پێ دەدات، ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ بە بیانووی نا دادپەروەری و نەگونجان لەگەڵ دیموکراسی و نوێنەرایەتی راستەقینەدا كه‌ پاساوی دورستكراوی بێ بنه‌مان، لە ئێستادا دەیەوێ لە ڕێگای دادگای باڵای فیدراڵییەوە تانە لە یاسای هەڵبژاردنەکان بدات، بەو ئامانجەی رێگە بگرێت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

پەرلەمانتارەكەی پارتی دووپاتیشی كردووەتەوە كە یەكێتی ته‌واو به‌رچاوی روونە لەم هەڵبژاردنەدا، له‌ بارودۆخێكی خراپ و ناجێگیردایە و ئاسته‌مه‌ كه‌ نیوه‌ی ده‌نگ و كورسییە‌كانی ئێستای به‌ ده‌ست بێنێته‌وه‌، بۆیە لەپێناو ڕێگریکردن لە ڕوودانی شکستێکی ئاوها گەورە، دەستی لە خودی سەرۆکی پەرلەمانیش نە پاراست كه‌ سه‌ركرده‌ی حزبه‌كه‌ی و كاندیدی خۆی ‌بووه‌.

دڵخوازەكانتان