دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی لەبارەی دۆسیەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بۆ 24ـی ئەم مانگە دواخرا.
رۆژی چوارشەممە 3ـی ئایاری 2023، دادوەرێکی دادگای فیدراڵی کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بە کوردستان24ـی راگەیاند، دانیشتنی ئەمڕۆی دادگا کە تایبەت کرابوو بۆ تاوتوێکردنی سکاڵای پەرلەمانتارێک لەبارەی “درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان” بۆ 24ـی ئەم مانگە دواخرا.
هۆکاری دواخستی دانیشتنەکەی بۆ ئەوە خستەڕوو، کە دادگای فیدراڵی داوای کردووە لە دانیشتنی داهاتوودا کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادە ببێت، بۆ ئەوەی بزانن دەتوانێت سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بکات یان نا.
بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 09:00 دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لهسهر تۆماركردنی سكاڵایهك لهدژی درێژكردنهوهی ماوهی تهمهنی ئهم خولهی پهرلهمانی كوردستان دەستیپێکرد بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتایی لهسهر سكاڵاكه و دهستوورییبوون یاخود نادهستوورییبوونی دۆسیهكه بدات.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی 9/10/2022 پەرلەمانی کوردستان پێشنیازەیاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی خستە دەنگدان و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسند دکرا.
بەپێی ئەو پێشنیازەیاسایە، خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەو بەروارەوە، بۆ زیاتر لە ساڵێک بەردەوام دەبێت.
وەک لە پێشنیازەیاساکە هاتووە: خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، تا کۆتایی وەرزی یاسادانانی پاییزەی ساڵی 2023 لەسەرجەم کار و ئەرکەکانی بەردەوام دەبێت.