چەمچەماڵ.. ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی دەستپێكی قۆناغی چواری ئەنفال و كیمیابارانكردنی گوندەكانی گۆپتەپە و عەسكەرە

ئەمڕۆ 35 ساڵ بەسەر دەستپێكی شاڵاوی قۆناغی چواری ئەنفال لە سنووری قەزای چەمچەماڵ تێ دەپەڕێت كە ڕژێمی بەعس دەستپێكی ئەو پرۆسەیەی بە كیمیابارانكردنی دوو گوند دەست پێ كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی 5ی 2023، هابیل ئەحمەد، بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ، ڕاگەیاند: ئەمڕۆ 35 ساڵ بەسەر دەستپێكی قۆناغی چوارەمی شاڵاوەكانی ئەنفال و كیمیابارانكردنی گوندەكانی گۆپتەپە و عەسكەردا تێ دەپەڕێت.

گوتیشی: 35 ساڵ پێش ئێستا لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا ڕژێمی بەعس بە ناوی قۆناغی چواری ئەنفالەوە بە چەكی كیمیایی بۆردومانی گوندەكانی گۆپتەپە و عەسكەری كرد كە بەداخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی 200 هاووڵاتی و سەدان كەسی تریش بریندار بوون كە پاشان بەهۆی سەختیی برینەكانیان و كاریگەریی گازەكەوە ژمارەی شەهیدەكان گەیشتنە زیاتر لە 500 شەهید.

دڵخوازەكانتان