مەسرور بارزانی و جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بارودۆخی عێراق تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ سێشەممە 2/5/2023، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی و شاخەوان عەبدوڵڵا جێگرانی یەکەم و دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا ، دوایین گۆڕانکار ی و پێشهات و بارودۆخی گشتیی عێراق تاوتوێ کرا. جەخت لە گرنگیی پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ و دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پشتیوانیکردنی جێبەجێکردنی کارنامەی وەزاریی حکومەتی فیدراڵ کرا.

دڵخوازەكانتان