کۆمسیۆن: لە سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردنەوە زیاتر له 160 پێشێلکاری تۆمارکراون

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەسەرەتای دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە زیاتر له 160 سەرپێچی و پێشێلکاری تۆمارکراون.

 جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند،  بەشێک لە کاندیدەکان دوای ئاگادارکردنەوەیان سەرپێچییەکانیان لابردووە.

ڕاشیدەگەیەنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ دوو باره‌ بكرێته‌وه‌ سزا ده‌درێن جۆری سزاکە لەوانەیە پێ بژاردن بێت یاخود زیندانی کردن یان هەردووکیان.

لە ماوەی ڕابردوودا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەهۆی سەرپێچییەوه ڕەزامەندی کاندیدبوونی لە ژمارەیەک پاڵێوراو هەڵوەشاندووەتەوە.

دڵخوازەكانتان