سەرۆک بارزانی پێشوازی لە جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق دەکات

سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق کرد، لە دیدارێکدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پلانەکانی حکومەتی عێراقی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتیان لە شوێنە جیاجیاکانی عێراق تاوتوێکران.

بارەگای بارزانی رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئایاری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەممەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق کرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پلانەکانی حکومەتی عێراقی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتیان لە شوێنە جیاجیاکانی عێراق تاوتوێ کران.

دڵخوازەكانتان