پەیامی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بە بۆنەی (٥٦)ەمین ساڵوەگەڕی دەرچوونی ڕۆژنامەی (التآخی)

بەڕێزان سەرنووسەر و ستافی نووسین و تەکنیککار و کادیرانی ماڵپەڕ و ڕۆژنامەی ئەلیکترۆنیی (التآخی)

ئەمڕۆ لە (٥٦)ەمین ساڵوەگەڕی دەرچوونی ڕۆژنامەی (التآخی)، ئەو ڕۆژنامەیەی بە بڕیار و ڕێنوێنیی (بارزانیی نەمر) دەرچوو، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و خوێنەرانی هێژای ڕۆژنامەکە دەکەین و، ئومێدەوارین ساڵی نوێی تەمەنی ماڵپەڕ و ڕۆژنامەکەتان بکەنە دەستپێکی پلانێکی نوێی تۆکمە و گونجاو بۆ زیاتر بەرەوپێشچوون.

ڕۆژنامەی (التآخی) یەکێکە لەو ڕۆژنامە ڕەسەن و دێرینانەی نێو مێژووی ڕۆژنامەگەری، کە ڕۆڵی کاریگەر و بەرچاوی هەبووە لە خزمەتکردنی ڕەوتی ڕۆژنامەگەری و خستنەڕووی خواست و ویستی ڕەوای گەلەکەمان و داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی.
ئەمڕۆش لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیای پەیوەندیکردن و گۆڕانکارییە بەپەلەکانی بواری میدیا، ئەرکی ئێوەی بەڕێز و هەموو کەناڵە میدیاییەکانە، کە شانبەشانی گۆڕانکارییەکان هەنگاو بنێن و ڕۆڵ و نەخش و پێگەی خۆتان لەو قۆناغەشدا بچەسپێنن.

بەو بۆنەیەوە پاڵپشتیی خۆمان بۆ پلان و بەرنامە و بەردەوامبوونی پەیام و بڵاوکراوەکانتان بە زمانی عەرەبی دووپات دەکەینەوە و، هیوادارین هەر سەرکەوتووبن.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٩ـی٤ـی٢٠٢٣

دڵخوازەكانتان