بنەماڵەی شەرمین عەلی: هەردووکیان بە دەست و قاچ بەستراوی براون

بنەماڵەی شەرمین عەلی، ئەو ژنە رۆژنامەنووسەی كە دوێنێ لەگەڵ هاوژینەكەی لەلایەن هێزێكی چەكداری دەمامكداری یەكێتییەوە لە دەڤەری گەرمیان رفێندراون روونكردنەوە دەدەن و دەڵێن دەست و قاچی كچ و زاواكەمان بەستراوەتەوە ئینجا رفێندراون.

ئەمەی خوارەوە دەقی روونكردنەوەكەیە:-

ڕوونكردنەوەیەك لە بنەماڵەی ”شەرمین عەلی”یەوە

شەرمین عەلی و ئارام سایەخان کە دەکاتە هاوسەری شەرمینی كچمان بە تۆمەتی ناڕەوا و نادروست، لەلایەن هێزێکی چەکداری دەمامکدارەوە ڕفێنراون و تا ئێستا هیچ لایەنێکی سنوری گەرمیان ڕوونکردنەوەی بە ئێمە نەداوە و خۆیانی لێی بێ بەری کردووە، داواکارین بەزوترین کات بێنە سەرخەت و لەم کەیسە بێدەنگی هەڵنەبژێرن، تا نەهاتووینەتە دەنگ.

باوکمان پێشمەرگەیەکی کۆنە و خەبات و خزمەتێکی زۆری بۆ ئەم وڵاتە و یەکێتی نیشتیمانی کردووە و نیگەرانە لەوەی بەشێوەیەکی زۆر ناشرین و هەڵکوتانە سەر ماڵی ئارام سایەخان کە دەکاتە زاوای و شەرمینی کچی.

بەداخەوە ئەو جۆرە مامەڵەیە لە هیچ یاسا و ڕێسایەكدا نییە، لەگەڵ ئەوەشدا دەزانین کە هەردووکیان بە دەست و قاچ بەستراوی براون، بۆیە زۆر دڵگرانین لە ئاسایشی کەلار و ئیدارەی ئەم شارە کە هیچ ڕوونکردەوە و لێدوانێکیان بۆ ئێمە و ڕای گشتی نەداوە

لەكۆتاییشدا، هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەینەوە بەوپەڕی تەحەداوە..

دڵخوازەكانتان