ئەو لیژنەیەی بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕاگرتنی مووچە پێکهێنرا دەستی بە کارەکانی کرد
لیژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له راگرتنی دابه‌شكردنی مووچه له بانكه‌كانی پارێزگای سلێمانی پێكهێنرا، ئه‌مڕۆ ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
بە بڕیاری وەزیری دارایی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕاگرتنی مووچەی به‌شێك له مووچەخۆران لە سلێمانی پێکهێنرا، ئه‌مڕۆش پێنجشه‌ممه 27/4/2023، لیژنەكه دەستی بە کارەکانی کرد.
بەڕێوەبەری گشتی بودجە، سەرۆکی لیژنەکە دەبێت و نوێنه‌رێكی داواکاری گشتیش ئەندامی لیژنەکە دەبێت، ئەندامه‌كانی دیكه‌ی لیژنه‌كه‌ش لە ئاستی باڵای وەزارەتی دارایی دەبن.
بریاریشە لیژنەکە راپۆرتێک لەبارەی هۆکاری راگرتنی مووچەی به‌شێك له مووچەخۆرانی سنووری سلێمانی ئامادە بکات، دواتر له‌ژێر رۆشنایی ده‌رئه‌نجامی راپۆرتی لیژنه‌كه، وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێككاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌به‌ر كه بڕیاری راگرتنی مووچه‌یان داوه.