دەسكاری خشتەی دابەشكردنی موچە دەكرێت

راوێژکارێکی سوودانی : دەستکاریکردنی خشتەی مووچە، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش دەكرێت

راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێت، دەستکاریکردنی خشتەی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و یاسایەکی تایبەتی بۆ دەردەکرێت.

د. مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق   دەڵێت :”مووچەی فەرمانبەرانی عێراق فیدراڵییە و بە دڵنیاییەوە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.”

گوتیشی، “بابەتی دەستکاریکردنی خشتەی مووچەی فەرمانبەران، کارێکی گەورەیە و ئاسان نییە. لە خشتەی ئێستای مووچەی فەرمانبەراندا، جیاوازییەکی زۆر لەنێوان مووچەی فەرمانبەراندا هەیە، هەندێکیان مووچەیان کەم و هەندێکیان زۆرە.”

د. مەزهەر محەممەد ساڵح ئاماژەی بەوەش کرد، مووچەی فەرمانبەرانی بچووک و خانەنشینان لەگەڵ ئاستی گوزەرانی ئێستا ناگونجێت، نرخی کاڵا و شتوومەک بەرز بووەتەوە، لەسەر ئەو بنەمایە بڕیارە پرۆژەیەک پێشکێشی پەرلەمان بکرێت.

ئەو راوێژکارەی سوودانی پێیوایە، دەرکردنی یاسایەکی لەم شێوەیە پێویستی بە سازانێكی سیاسیی زۆرە، دەبێت دەستکاریی زۆری یاساکان بکرێت، بەتایبەتی ئەوانەی زیاتر لە مووچەیەک و پلەی بەرزی وەزیفییان هەیە.

دڵخوازەكانتان