نەخۆشخانەیەک لە عێراق وەک شوێنی زۆمبی وایە

دوای ئەوەی هاووڵاتییەکی عێراقی  سەردانی نەخۆشخانەی فێرکاریی ئەلفەیحا لە بەسرە كرد وێنەی نەخۆشخانەكەی تۆماركردوو بڵاوی كردەوە فیدۆكەی  بە شێوەیەکی بەرفراوان لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووەوە ئەو هاوڵاتیە  ڕەخنەی لە دەسەڵاتداران گرت  لە پشتگوێخستنی دامەزراوە تەندروستییەکان لە وڵاتەکەدا سەرەڕای ئەو بودجە زۆرەی کە تەرخانکراوە بۆ ئەم کەرتە

ئەو هاوڵاتیە نەخۆشخانەكە بەشێوێنی زاوزاێی زۆمبیەكان دەچوێنێت نەك نەخۆشخانە عێراقییەکانش پێیان وابوو کە نابێت ئەم دیمەنە لە سەدەی بیست و یەکدا ببینرێت

دیمەنە دووبارەكان

ساڵی ڕابردوو كاتێك سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیا ئەلسودانی سەردانی نەخۆشخانەی کادیمیە لە پایتەخت كرد ، تووشی شۆک بوو بەهۆی خراپی نەخۆشنانەكان و بڵاوبونەوەی تۆمارەفیدۆكان كەلەلایەن هاوڵاتیانەوە بڵاودەكرایەوە لە سۆشیال میدیا ، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوكات  بەڵێنیدا هەوڵی باشترکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی وڵات بدات ، بەڵام تائێستا هیچ شتێك لە خراپی كەرتی تەندروستی لە عێراقدا نەگۆڕدراوە

لەماوەی چەند مانگ و هەفتەی ڕابردوودا ، عێراقییەکان چەند ڤیدیۆ کلیپێکی ترسناکیان لە نەخۆشخانە جیاوازەکانی وڵاتەوە بڵاوکردەوە، جا چ لە بەغدا بێت یان لە دەرەوەی وڵات، کە دۆخی نالەباری ئەم دامەزراوە تەندروستییانە نیشان دەدات

کەرتی تەندروستی لە عێراق بەدەست چەند کێشەیەکەوە دەناڵێنێت،  قەیرانی گەندەڵی ڕەگی داكوتاوە لە  زۆرێک لە دامودەزگا فەرمییەكان  

تێکچوونی سیستمی تەندروستی دەیان ساڵ لەمەوبەر لەو وڵاتە دەستیپێکرد، سەرەتا لە لەشکرکێشی عێراق بۆ سەر کوەیت دەستیپێکرد، کاتێک ئەو گەمارۆیەی بەسەر عێراقدا سەپێنرا، بووە هۆی کەمی دەرمان.

هه ڕوه ها زۆرێک له پزیشکان و پزیشکی پسپۆر به هیوای دۆزینه وه ی ژیانێکی باشتر وڵاتیان به جێهێشت

بەڵام دۆخەکە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ زیاتر و زیاتر خراپتر بوو. سیستەمی سیاسی نوێ واقیعی سیستەمی تەندروستی باشتر نەکرد و بەرتیلدان و خزمایەتی و دزیکردن بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەوە، بەپێی ڕاپۆرتێکی پێشووی ئینستیتیوتی واشنتۆن.

گەندەڵی ڕۆڵی گەورەی هەبوو لەم داڕمانە بەردەوامەی ژێرخانی ئابووریدا، بەو پێیەی عێراق یەکێکە لە گەندەڵترین وڵاتان، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی و ئەمەش بەشێوەیەکی سروشتی کاریگەری لەسەر سیستەمی تەندروستی دروستکرد.

دڵخوازەكانتان