كازمی له تویته‌ره‌وه په‌یامێكی ئاراسته‌ی عێراقیه‌كان كرد
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تویته‌ره‌وه سوپاسی هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقی كرد كه سه‌ركه‌وتوانه پلانی پاراستنی ئاسایشی سه‌ردانكه‌رانیان جێبه‌جێ كردوه و ستایشی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌شی كرد كه لایه‌نه حكومی و ناحكومییه‌كان پێشكه‌شی به‌شداربوانی ملیۆنیی ئه‌و یاده‌یان كردوه
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای له عێراقییه‌كان كرد له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه عێراق به‌ره‌و گۆڕانكاری به‌رن، سوپاسی هێزه ئه‌منییه‌كانیشی كرد كه پلانی پاراستنی زیاره‌تكارانی چله‌ی ماته‌مینیی ئیمام حسێنیان به سه‌ركه‌وتویی جێبه‌جێ كردوه.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تویته‌ری خۆی به هاوڵاتیانی عێراقی وت “له رێگه‌ی ئه‌م كاروانه ملیۆنییه‌وه خاوه‌نی به‌ڵێنه‌كه‌تان بون بۆ چاكسازی و قوربانیدان، بۆیه كاروانه له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئێستاوه به‌ره‌و گۆڕانكاری ته‌واو بكه‌ن”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه یادی چله‌ی ماته‌مینیی ئیمام حسێن وه‌ك حه‌وزه‌ی عه‌باسی له كه‌ربه‌لا رایگه‌یاندوه، به به‌شداریی 16 ملیۆن كه‌س به‌ڕێوه‌چوه.