“ڕێگە بە ئیستغلالکردن نادرێ، ڕێگەش نادرێت كەس هەوڵی پێشێلكردنی یاسا بدات و تاوانبار داڵدە بدات”
ئەندامێكی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە كاتێكدا لە سنووری سلێمانی، بكوژی كاوە بازیانی دەستگیر نەكراوە و لە هەولێر گیراوە، دەبوایە لە ئاستی میدیایی و سیاسی و ئیداریی دەڤەری سلێمانییەوە، دەستخۆشی لە ئاسایشی هەولێر بكرێت.
دەشڵێت :” زۆر كەس لە پەنای چالاكیی سیاسی و جۆراوجۆر، كاری نایاسایی دەكەن و گوتی: ”ئەو كەسانە هەوڵی فریودانی خەڵک دەدەن، لە پەنای خۆناساندنیان بە چالاكوان، داڵدەی تاوانبار دەدەن،
ئەو ئەندام پەرلەمانە دەشڵێت :” ئازادی لە هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام رێگە بە ئیستغلالکردن نادرێ، ڕێگەش نادرێت كەس هەوڵی پێشێلكردنی یاسا بدات و تاوانبار داڵدە بدات.